بۆ ئاشنابوون بە زانستی نوێی تەکنهلۆژيا خولێکی کۆمپیوتەر کرایەوە
![](/media/26325/e47db29e-6a80-4fdc-a9b8-b33cca31b9b9.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133591193700000000)
له چوارچێوهى كار و چالاكييهكانى وهزارهتى كاروبارى پێشمهرگه، بەڕێوەبەرایەتيی هۆشیاريی نیشتمانی، خولێکی کۆمپیوتەری بۆ ئەفسەران و کارمەندانی بەشە جیاوازەکانی ناو بەڕێوەبەرایەتيی هۆشیاريی نیشتمانی کردەوە، بۆ زیاتر ئاشنابوون بە زانستی نوێی تەکنۆلۆجیا و پرۆگرامەکانی کۆمپیوتەر.
شايانى باسه خولەکە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو، بڕیاريشە بە چەند قۆناغێک ئەم خولانە لەناو بەڕێوەبەرایەتیيەکەدا بەردەوام بن.