بەڕێوهبەری چاکسازی پێشوازی له ڕاوێژکاری سەربازيی وڵاتی بەریتانیا کرد
ڕۆژى سێشهممه ۷ــی ئایاری ۲٠۲٤، لیوای ئەندازیار نەبەز سەلاح، بەرێوەبەری چاکسازی، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ تیم، ڕاوێژکاری سەربازيی وڵاتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لەمیانی کۆبوونەوەیەکدا، کە عمیدی ئەندازیار شاخەوان سەلام، سەرۆکی تیمی پرۆژەی پەروەردەی سەربازيی پرۆفیشناڵ ئامادەی بوو، بەڕێوەبەری چاکسازی، جەختی لە گرنگيی پاڵپشتيی وڵاتی بەریتانیا، بۆ پرۆسەی چاکسازی و بابەتی مەشق و ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگە کردەوە.
لە بەردەوامی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی تیمی پرۆژەی پەروەردەی سەربازيی پرۆفێشناڵ و تیمی پرۆژەکە تاووتوێی پرۆژەکەیان کرد و ڕا و بۆچوونی ڕاوێژکارانی سەربازيی سوپای بەریتانی لە هەرێمی کوردستان، بۆ دەوڵەمەندکردن و بەرەوپێشبردنی پرۆژەکە خرایە بەر باس.
شایەنی باسە، پرۆژەی پەروەردەی سەربازيی پرۆفیشناڵ، یەکێکە لە پرۆژەکانی بەرنامەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و لەلایەن وڵاتی بەریتانیاوە ڕێنمايى پێ دەدرێت.