Skip to the content

خوله‌ مه‌يدانييه‌كانى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامن

ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ٩ــی ئایاری ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی عمید فەرمان زراری، جێگری بەڕێوەبەری میرەی گشتی و مێجەر دینیز، سەرپەرشتیاری بەشی مەشق لە کونسولخانەی گشتيی ئەمه‌ریکا لە هەولێر و ژمارەیەک لە ئەفسەران و تیمی مامۆستایان و ڕاهێنەرانی کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمه‌ریکی، ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی خولی کۆگه‌کردنی جۆرە جیاوازەکانی کەلوپەلی یەدەگ،خولی ئیدامە و لۆجستی، خولی ناساندنی جۆرەکانی تەقەمەنی بەڕێوەچوو.

لەم خولەدا، ژمارەیەک ئەفسەری لیواکانی (٩ و ١٧)ـی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەک پاڵێوراوی بەڕێوه‌بەرایەتيی میرەی گشتیى سەربازی، بۆ ماوەی نزیکەی مانگێک، بە شێوەیەکی پراکتیکی و زانستی، مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر جۆرەکانی تەقەمەنی و ئیدامەدان و شێوازی هەڵگرتن و کۆگه‌کردنی جۆرە جیاوازەکانی تەقەمەنی و کەلوپەلە یەدەگەکان پێ کرا.

شایانی باسە، وەزارەتی پێشمەرگە بە هاوکاريی ڕاۆێژکارانی سەربازيی وڵاتانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان، ئەم جۆرە خولانە لە چوارچێوەی بەرنامە و پرۆگرامێکی تایبەت بە هاوکاريی کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمه‌ریکی بۆ پێشمەرگە ساز دەکات، بۆ ئەوەی پێشمەرگە ئەزموون و شارەزایيی زیاتر لەسەر ئامێر و چەک و تەقەمەنی سەردەم وەربگرێت.