Skip to the content

دوو خولی سەربازی لەلایەن فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی یەك كرانەوە

ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ٩ــی ئاياری ٢٠٢٤، بەمەبەستی بەرزکردنه‌وه‌ی ئاستی سەربازيی پێشمەرگە، دوو خولی سەربازی بۆ ژمارەیەک پێشمەرگەی فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی یەک کرانەوە، هەردوو خولەکە لەلایەن فێرگەی فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی یەکەوە بەڕێوە دەبرێن، وانەکانيش لەلایەن ئەفسەرانی هه‌مان فێرگه‌وه‌، بەشێوەیەکی تیۆری و پراکتیکی بە بەشداربووان دەگوترێنەوە.

شایانی باسە فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی یەک، بەردەوام خولی جۆراوجۆر بۆ ئەفسەر و پێشمەرگەکانی يه‌كه‌كه‌ دەکاتەوە، بۆ بەرزکردنه‌وه‌ی ئاستی زانستيی سەربازی و پێگەیاندنی ئەفسەر و پێشمەرگە لە بەکارهێنانی چه‌ندان جۆر چەکی قورس و سوک.