فهرماندهى هێزهكانى پشتيوانيى يهك پێشوازی لە تیمێکی سەربازيی هاوپەیمانان كرد
ڕۆژى سێشهممه ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٤، هەریەکە لە کۆڵۆنێڵ یاری، جێگری فەرماندەی تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و نەقیب جۆهانسن، ڕاوێژکار لە بەشی تۆپخانە، سەردانی بارەگای هێزەکانی (پشتیوانيی یەک)ـیان کرد و لەلایەن فەریق سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانيی یەک پێشوازی كران.
لەو دانیشتنەدا فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانيی یەک، ڕۆڵی هاوپەیمانانی لە پشتیوانيی هێزەکانی پێشمەرگە و بەهێزكردنی تواناكانیان بەرز نرخاند، هیوای خواست زیاتر گرنگی بە هێزی پێشمەرگە بدرێت.