Skip to the content

لە بنکەی مەشقی سلێمانی دوو خولی سەربازی کۆتاییان هات

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤، بە سەرپەرشتیی تیمێکی سەربازیی ئیتاڵیا و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری بنکە و جێگری بەڕێوەبەری بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی، کۆتایی بە دوو خولی ڕاهێنانی سەربازی هات، کە بۆ ٥٠ پێشمەرگەی لیوای ١٦ و ١٧ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە ڕێکخرابوون.

٢٥ پێشمەرگەی لیوای ١٦ی پیادە لە خولی ڕاهێنانی شەڕی ناوشار بەشدار بوون، کە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام بوو.

هەروەها ٢٥ پێشمەرگەی لیوای ١٧ی پیادە لە خولی فریاگوزاریی سەرەتاییی پزیشکی بەشدار بوون، کە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام بوو.

بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی، یەکێکە لە بنکەی مەشقەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ساڵانە دەیان خولی جۆراوجۆر دەکرێنەوە، بۆ پێشخستنی توانای جەستەیی و زانستیی هێزەکانی پێشمەرگە.