لە بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی کۆتايى بە خولێکی پێشکەوتوو هات
ڕۆژى چوارشەممە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٤، بە سەرپەرشتيی فەرماندەی بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی و بە ئامادەبوونی جێگری فەرماندەی بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی، کۆتایی بە خولێکی پێشکەوتوو بۆ ئەفسەران و پێشمەرگەکانی لیوای ١٩ی پیادە هات.
خولەکە بۆ ماوەی شەش هەفتە بەردەوام بوو، لە کۆتایيی خولەکە بڕوانامەی بەشداریکردن درایە فەرماندەی فەسیل و فەرماندەی سریەکانی لیوای ١٩ی پیادە.