Skip to the content

لە بنکەی مەشقی پیادە لە کەرکووک کۆتایی بە خولێکی پێشکەوتوو هات

ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٤، لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکووک، بە ئامادەبوونی فەرماندەی لیوای ٢٢ی پیادە و بە سەرپەرشتیی فەرماندەی بنکەی مەشقی پیادەی کەرکووک، کۆتایی بە خولی پێشکەوتوو هات، کە بۆ ئەفسەران و پێشمەرگەکانی لیوای ٢٢ی پیادە ڕێکخرابوو.

خولەکە لە چوارچێوەی پلانی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی مەشقی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕێکخرابوو، کە بۆ ماوەی شەش هەفتە بەردەوام بوو.