Skip to the content

لە لیوای٢٢ـی پیادە کۆتایی بە خولێکی چەکی سوک هات

ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ـی ئایاری ٢٠٢٤، دوای دوو هەفتە بەردەوامبوون لە مەشق و ڕاهێنان، لەبارەی بەکارهێنان و پارچەکانی چەک، کۆتایی بە خولێکی مەشق و ڕاهێنان بۆ فەوجی یەکی لیوای ٢٢ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە هات.
شایانی باسە، خولەکە لەلایەن ئەفسەران و ڕاهێنەرانی فەوجی یەک، بۆ سەرجەم یەکەکانی فەوجەکە ئەنجام درا، کە تیایدا وانە لەسەر چۆنییەتی بەکارهێنان و زانیاری لەبارەی جۆری پارچەکان و هۆکارەکانی پەککەوتنی چەکەکە پێشکەش کرا.