کۆبوونەوەی دەوری هاوبەش لەبارەی فیرقەکانی پیادە بەڕێوەچوو
ڕۆژى يهكشهممه ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٤، بە سەرپەرشتيی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ئامادەبوونی ژمارهيهك له بهرپرسانى وهزارهتى پێشمهرگه و کۆڵۆنێڵ مەکێنزی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان و شاندێکی ڕاوێژکارانی سەربازيی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی دەوری هاوبەش لە بارەی فیرقەکانی پیادە بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا، بەدواداچوون بۆ کاروباری فیرقەکان لەڕووی دارایی و دیاریکردنی سنوری ئەرک و بەرپرسیاریيەتی فیرقەکان کرا، هاوکات گفتوگۆ لەسەر پشتگیریکردن لە سەرجەم یەکە سەربازییەکان و هەماهەنگیکردن لە نێوان فیرقەکان و گرنگیدان بە مەشق و ڕاهێنانی فیرقەکان و چۆنیيەتی دروستکردنی بریار لە لایەن فەرماندەی یەکە و دەستەکان لە کاتی پێویست دا كرا، لە هەمانکاتدا دووپات لە بەردەوامیدان بە پلانی مەشق و ڕاهێنانی ساڵانە و ڕاهێنانی تایبەتی (cpx) کرا، کە بڕياره لە ئایيندەیەکی نزیکدا لەسەر ئاستی فیرقەکان دەست بەو مەشق و ڕاهێنانە بکرێت.