ئهو كهرهسته سهربازييانهى وهزارهتى پێشمهرگه هاوردهيان دهكات له گومرگ دهبهخشرێن
دوای کۆبوونەوەی ڕۆژى چوارشهممه ٨ــی ئایاری ٢٠٢٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانيی عێراق، بە سەرۆکایەتيی فەرماندەی گشتيی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق محمد شیاع سودانی و بە بەشداريی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگه، کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپاردە دەرکران لەوانە، لێخۆشبوونی گومرگی، لەو کەرەستە سەربازییانەی، کە وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەتوانێت هاوردەیان بکات.
بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق، هاوکات بەشداربوونی سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانيی عێراق و پاڵپشتيی ڕاستەوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تێگەیشتن و ههوڵهكانى سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا، هۆکاری سەرەکی بوون بۆ دەرکردنی ئەم بڕیارە.