Skip to the content

ئه‌و كه‌ره‌سته‌ سه‌ربازييانه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ هاورده‌يان ده‌كات له‌ گومرگ ده‌به‌خشرێن

دوای کۆبوونەوەی ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ٨ــی ئایاری ٢٠٢٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانيی عێراق، بە سەرۆکایەتيی فەرماندەی گشتيی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق محمد شیاع سودانی و بە بەشداريی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگه، کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپاردە دەرکران لەوانە، لێخۆشبوونی گومرگی، لەو کەرەستە سەربازییانەی، کە وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەتوانێت هاوردەیان بکات.

بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق، هاوکات بەشداربوونی سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانيی عێراق و پاڵپشتيی ڕاستەوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تێگەیشتن و هه‌وڵه‌كانى سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا، هۆکاری سەرەکی بوون بۆ دەرکردنی ئەم بڕیارە.