Skip to the content

بۆ ئاشنابوون بە زانستی نوێی تەکنه‌لۆژيا خولێکی کۆمپیوتەر کرایەوە

له‌ چوارچێوه‌ى كار و چالاكييه‌كانى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌، بەڕێوەبەرایەتيی هۆشیاريی نیشتمانی، خولێکی کۆمپیوتەری بۆ ئەفسەران و کارمەندانی بەشە جیاوازەکانی ناو بەڕێوەبەرایەتيی هۆشیاريی نیشتمانی کردەوە، بۆ زیاتر ئاشنابوون بە زانستی نوێی تەکنۆلۆجیا و پرۆگرامەکانی کۆمپیوتەر.

شايانى باسه‌ خولەکە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو، بڕیاريشە بە چەند قۆناغێک ئەم خولانە لەناو بەڕێوەبەرایەتیيەکەدا بەردەوام بن.