بەرپرسی هەماهەنگی و پەیوەندییەکان پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئیتالیا کرد
ڕۆژى پێنجشهممه ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤، لیوا روکن محهمهد سهعید، بەڕێوهبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ فرانسیسکۆ ئەنتۆنیۆ سیرافینی، فەرماندەی هێزەکانی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لەو دیدارەدا، کۆڵۆنێڵ فرانسیسکۆ، کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی ڕاگەیاند و (کۆڵۆنێڵ سیرۆ فۆرتى)ــی وەک جێگرەوە و فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان ناساند.
بەڕێوهبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان، سوپاسی ڕاوێژکارانی وڵاتی ئیتاڵیای کرد، بۆ هاریکاری و پشتگیریکردنیان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، هاوکات هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوو بۆ کۆڵۆنێڵ فرانسیسکۆ، خواست و پیرۆزبایيی دەستبەکاربوونیشی له فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان لە کۆڵۆنێڵ سیرۆ فۆرتی کرد و ئامادەیيی خۆيشی نیشان دا، بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگیيەک، لەپێناو پەرەپێدان و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکارانی سەربازيی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان.