Skip to the content

بەڕێوەبەرایەتيی تەکنه‌لۆجیای زانیاری کۆتایی بە خولی دووەمی پەرەپێدانی کۆمپیوتەر هێنا

بەپێی بڵاوکراوەی مەشقی سەربازی بۆ ساڵی نوێ و لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەیەکی پەسەندکراوی وەزارەتی پێشمەرگە و بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی کارمەندانی یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٤، بە سەرپەرشتيی عمید بەختیار خداداد حه‌سه‌ن، بەڕێوه‌بەری تەکنه‌لۆجیای زانیاری و ئامادەبوونی بەڕێوه‌بەری ڕشتەکان و بەڕێوه‌بەر و جێگری بەڕێوەبەرایەتيی گەیاندن و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی بەڕێوه‌بەرایەتيی تەکنەلۆجیای زانیاری، ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی خولی دووەمی پەرەپێدان و بەهێزکردنی زانستەکانی کۆمپیوتەر، بۆ ژمارەیەک لە کارمەندان بەڕێوەچوو.

لەم خولەدا، ژمارەیەک کارمەندی فیرقەی دووی پیادە و کۆلێژی ئەرکان و بنکەی مەشقی سلێمانی و لیواکانی ٧، ٨، ٩، ١١ و ١٢ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ماوەی چوار هەفتە بەشدار بوون و چەند وانەیەکیان لەسەر پەرەپێدانی زانستەکانی کۆمپیوتەر و بەرنامەکانی کۆمپیوتەر خوێند. لە کۆتایيشدا بڕوانامەی دەرچوون بەخشرایە بەشداربووانی خولەکە.