بەڕێوەبەری چاکسازی پێشوازی لە بەرپرسی نێودەوڵەتيی ڕێکخراوی سپیرت ئۆفی ئەمهریکايى کرد
ڕۆژى يهكشهممه ۱۲ــی ئایاری ۲٠۲٤، لیوای ئەندازیار نەبەز سەلاح، بەڕێوەبەری چاکسازی، پێشوازی لە ئالان رەیس، بەرپرسی ئۆفیسی ئۆپەراسیۆنە نێودەوڵەتیيەکانی ڕێکخراوی سپیرت ئۆفی ئەمهریکی کرد.
لە دیدارێکدا کە عهمیدی ئەندازیار شاخەوان سەلام، بەڕێوهبەری بەشی توێژینەوە و پەرەپێدانی پرۆژەکان و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازی ئامادەی بوون، بەڕێوەبەری چاکسازی سوپاسی پاڵپشتیيەکانی ڕێکخراوەکەی کرد بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، کە لە ماوەی پێشوو پاڵپشتيی ئەنجامدانی ژمارەیەک خولی زمانی ئینگلیزییان کردووە لە بەشی تەکنەلۆجیا و زمان بۆ ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە، هەروەها هیوای بەردەواميی ئەو پاڵپشتی و هاوکارییانەی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە خواست بۆ ئەوەی زۆرترين ئەفسەر و کارمەند لێيان سوودمهند بن.
لە کۆتایيی سەردانەکەدا، ئالان رەیس جەختی لە گرنگيی کارەکانی ڕێکخراوی سپیرت ئۆفی ئەمهریکا لە هەرێمی کوردستان کرد و ئەو هەماهەنگیيە هاوبەشەی کە بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازی و ئەفسەرەکانی ئەنجامی دەدەن بەرز نرخاند و لەهەمان کاتیشدا دیاریيەکی سیمبولی پێشکەشى بەڕێوەبەرایەتييهكه کرد و سەردانێکی خولەکانی زمانی ئینگلیزی و ئەڵمانی و کۆمپیوتەریان کرد و خۆشحاڵيی خۆیان بۆ بەردەواميی ئەو خولانە لە وەزارەتی پێشمەرگە دهربڕى.