تیمی جۆکات سەردانی بنکەی پشتیوانیی دهۆکی کرد
![](/media/26690/41a1ef88-01ec-40ea-8ffe-2153c7f88dd3-1.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133602743950000000)
ڕۆژی چوارشەممە ١٥ـی ئایاری ٢٠٢٤، کۆڵۆنێڵ ئێریک، بەرپرسی تیمی (جۆکات) ی سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەندامانی تیمەکە، سەردانی بنکەی پشتیوانیی دهۆکیان کرد، کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی میرەی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەیە، لەلایەن بەرپرس و ئەندامانی بنکەی پشتیوانیی دهۆک پێشوازییان لێ کرا.
ئامانج لە سەردانەکەیان، نوێکردنەوە و هەڵسەنگاندنی بەرەوپێشچوونی کاروبارەکانی بنکەکە و لێکۆڵینەوە لە کەموکوڕی و پێداویستییەکان و دانانی پلانی کار بۆ داهاتوو، بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی کاروباری بنکەکە.