Skip to the content

تیمێکی ڕاوێژکاريی هاوپەیمانان سەردانی فیرقەی دووی پیادەی کرد

ڕۆژى چوارشەممە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٤، تیمێکی ڕاوێژکاريی هاوپەیمانان سەردانی فیرقەی دووی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەیان کردو لەلایەن فەرماندە و ئەفسەرانی فیرقەوە پێشوازیان لێ کرا.

تیمەکەی هاوپەیمانان لە کۆبوونەوەکەدا ڕۆڵی پێشمەرگەیان بەرز نرخاند، لە تێکشکاندنی گرووپی تیرۆرستی داعش و دووپاتیان کردەوە پشتیوانیيەکانیان لە هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.