Skip to the content

جێگری بەڕێوەبەری چاکسازی لەگەڵ ڕاوێژکارانی سەربازیی وڵاتی ئەڵمانیا کۆبووەوە

ڕۆژی سێشەممە ۲۱ی ئایاری ۲٠۲٤، عمید جەوهەر صالح ئەحمەد، جێگری بەرێوەبەری چاکسازی، پێشوازی لە مەیجەر ئەندریاس، ڕاوێژکاری سەربازیی وڵاتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و تیمێکی یاوەری کرد.

لەمیانی کۆبوونەوەیەک کە عمیدی ئەندازیار شاخەوان سەلام، بەڕێوەبەری بەشی توێژینەوە و پەرەپێدانی پرۆژەکانی چاکسازی ئامادەی بوو، دوایین بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی ڕیفۆرمی وەزارەت خرایە بەر باس، هەروەها پرۆژەی پەروەردەی سەربازیی پێشکەوتوو، گفتوگۆی لەسەر کرا و پوختەیەکی پرۆژەکە پێشکەش کرا، پاشان بۆچوون و پێشنیاری ڕاوێژکارانی وڵاتی ئەڵمانیا تایبەت بەو پرۆژەیە بەهەند وەرگیرا.

لە کۆتاییی کۆبوونەوەکە، مەیجەر ئەندریاس خۆشحاڵیی خۆی بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ڕیفۆرمی وەزارەت دەربڕی و ئامادەییی وڵاتەکەیان خستە ڕوو بۆ پاڵپشتی و پێدانی ڕاوێژی پێویست بۆ پرۆژەکانی چاکسازی.