Skip to the content

جێگری بەڕێوەبەری چاکسازی پێشوازی لە ڕاوێژکاری سەربازیی بەریتانیا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە کرد

ڕۆژی سێشەممە ۲۸ی ئایاری ۲٠۲٤، عمید جەوهەر صالح ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری چاکسازی، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ تیم کەیڤ، ڕاوێژکاری سەربازیی  بەریتانیا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە کرد، کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی کردبوو.

لە دیدارێکدا، کە عمیدی ئەندازیار شاخەوان سەلام، بەڕێوەبەری بەشی توێژینەوە و پەرەپێدانی پرۆژەکان ئامادەی بوو، کۆڵۆنێڵ تیم کۆتاییی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان، بە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی ڕاگەیاند و کۆڵۆنێڵ (جۆن)ـی،  وەک جێگرەوە و ڕاوێژکاری نوێی بەریتانیا ناساند.

جێگری بەڕێوەبەری چاکسازی، سوپاسی پاڵپشتیی وڵاتی بەریتانیای کرد، بۆ پاڵپشتیی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەو هەوڵ و هەنگاوانەی کە بەریتانیا لە ڕێگەی ڕاوێژکارە سەربازیەکانییەوە دەیکات، بۆ بەرەوپێشبردنی هێزەکانی پێشمەرگە و پاڵپشتییەکانیان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ڕیفۆرمی وەزارەت بەشێوەیەکی گشتی و ڕاوێژیان بۆ ژمارەیەک پرۆژە بە تایبەتی، هاوکات بەخێرهاتنی کۆڵۆنێڵ جۆنی کرد کە وەک ڕاوێژکاری نوێی هێزەکانی بەریتانیا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەست بەکار بوو.

لە کۆتاییی دیدارەکەدا، کۆڵۆنێڵ تیم کەیڤ، سوپاسی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی و تیمی پرۆژەکانی کرد، بۆ کارکردنی بەردەوامیان بۆ سەرخستنی پرۆژەکان و چەند دیارییەکی سیمبولی لە لایەن هەردوو لا گۆڕدرانەوە بۆ نیشاندانی سوپاس و پێزانین.