Skip to the content

سێ بۆمبی چێندراو له‌ نزيك گوندى قوشه‌ڵان پوچەڵ کرانه‌وە

ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ٨ــی ئایاری ٢٠٢٤، لە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیدا، هێزێكی لیوای ١٦ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، بە هاوکاريی تیمی ئەندازیاريی فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان، سێ بۆمبی چێندراو لە نزیک گوندی (قوشەڵان)ــی ناحیەی نەوجول لە میحوەری ٣ــی قادرکەرەم پوچەڵ كرانه‌وه‌،

بە گوتەی تیمی ئەندازیاريی کۆماندۆی کوردستان، بۆمبەکان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دانرابوون. به‌ڵام تيمه‌كان توانييان به‌سه‌ركه‌وتوويى بۆمبه‌كان پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌.