سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی هاریکاريی ئاسایش لە کونسولخانەی گشتيی ئەمهریکا کرد
ڕۆژى سێشهممه ٧ــی ئایاری ٢٠٢٤، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ مایکل گاچێرۆ، بەرپرسی نووسینگەی هاریکاريی ئاسایش لە کونسولخانەی گشتيی ئەمهریکا لە هەولێر و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا کە لیوا کازم لەزگین، بەڕێوەبەری گەیاندن و لیوا روکن محمد سعید بەڕێوهبەری، هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت ئامادەی بوون، هاوکارییەکانی سوپای ئەمهریکا بۆ هێزی پێشمەرگە و بەرنامە و پلانی داهاتووی هاوبەش و دوایين هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە پرۆسەی ڕێکخستنەوەی یەکە و هێزە جیاوازەکانی پێشمەرگە خرایە بەر باس.
لە کۆتایيدا هەردوولا لەسەر هەماهەنگی و گرنگیدانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی ئەمهریکا و هێزی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان کۆک بوون، بۆ بەئەنجامگەیاندنی کۆی پرۆسەی چاکسازی، کە وەزارەتی پێشمەرگە بە پاڵپشتيی تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوکاريی تیمی ڕاوێژکارانی سەربازيی سوپای ئەمهریکا لەناو پرۆژەیاسای چاکسازی بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکان، کاری لەسەر دەکات.