سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە کونسولی گشتيی فەرەنسا کرد
![](/media/26385/img_4310-1.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133594511690000000)
ڕۆژى يهكشهممه ٥ــی ئایاری ٢٠٢٤، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە د. یان بریم، کونسولی گشتيی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان و کۆڵۆنێڵ دیڤا، پاشکۆی سەربازی لە باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە بەغدا کرد.
لە دیدارێکدا، کە لیوا روکن محمد سعید، بەڕێوهبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت ئامادەی بوو، گفتوگۆی هەمەلایەنە سەبارەت بە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەردوولا و پاراستنی ئامانجە هاوبەشەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستاندا كرا، سەرۆکی ئەرکان، سوپاسی گەل و حکومەتی فەرەنسای کرد لە هاوکاری و هەماهەنگيی ڕاوێژکارانی سەربازيی ئەو وڵاتە بۆ هێزی پێشمەرگە.
کونسولی گشتيی فەرەنسا، ستایشی ڕۆڵی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی کرد، و جەختی لە گرنگيی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیريی ناوچەکە کردەوە، هاوکات ڕوونیكردهوه كه ئاستی پهیوهندییهكانی وڵاتهكهی لهگهڵ حكومهتی ههرێمی کوردستان، پێشوەچوونی باشی بهخۆیەوە بینیوه و هیوامان بە بەردەوامی و گەشەپێدانی ئەو پەیوەندییانەش هەیە.
له كۆتایيی كۆبوونهوهكهدا، سەرۆکی ئەرکان هیوای خواست وڵاتی فەرەنسا له هاوکاری و هەماهەنگیيەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام بێت، لەم ڕووەشەوە ئامادهیيی وهزارهتی پێشمەرگەی بۆ هەر کارێک نيشان دا، کە ئامانج لێی هاوکاری و گەشەپێدانی هەماهەنگیيەکان بێت لەگەڵ هێزی پێشمەرگە.