Skip to the content

فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى پشتيوانيى يه‌ك پێشوازی لە تیمێکی سەربازيی هاوپەیمانان كرد

ڕۆژى سێشه‌ممه‌ ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٤، هەریەکە لە کۆڵۆنێڵ یاری، جێگری فەرماندەی تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و نەقیب جۆهانسن، ڕاوێژکار لە بەشی تۆپخانە، سەردانی بارەگای  هێزەکانی (پشتیوانيی یەک)ـیان کرد و لەلایەن  فەریق سیهاد بارزانی، فەرماندەی  فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانيی یەک پێشوازی كران.

لەو دانیشتنەدا فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانيی یەک، ڕۆڵی هاوپەیمانانی لە پشتیوانيی هێزەکانی پێشمەرگە و بەهێزكردنی تواناكانیان بەرز نرخاند، هیوای خواست زیاتر گرنگی بە هێزی پێشمەرگە بدرێت.