Skip to the content

لە میرەی گشتیی سەربازی کۆتایی بە دوو خول هات

ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی لیوا ڕەفعەت عومەر، بەڕێوەبەری میرەی گشتیی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە، مێجەر دەنیز، سەرپەرشتیاری بەشی مەشق لە کونسولخانەی ئەمەریکا لە هەولێر، هه‌روه‌ها بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەمینتۆم، ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی خولی مەشق و ڕاهێنانی میکانیکی و خولێکی ناساندنی چەکی ئەمەریکایی، بۆ چەند پێشمەرگەیەکی لیواکانی ٥ و ٧ی پیادە بەڕێوەچوو.

لە خولی میکانیکیدا، ١٦ پێشمەرگەی لیوای ٥ی پیادە بەشدار بوون، تیایدا بەشداربووان مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر ئۆتۆمبێلی سەربازیی هەمەڕ و باجەر ئەنجام دا.

لە خولی ناساندنی چەکی ئەمەریکاییشدا، ١٦ پێشمەرگەی لیوای ٧ی پیادە بەشدار بوون، تیایدا مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر چەند جۆرێکی چەکی ئەمەریکایی ئەنجام دا.
شایانی باسە ماوەی خولەکان حەوت هەفتە بەردەوام بوون، کە لە بەرواری ١٤ نیسانی ٢٠٢٤ دەستی پێکرد و لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٤ کۆتاییان هات.