وەزیری كاروبارى پێشمهرگه پێشوازی لە بەرپرسی باڵای ڕاوێژکارانی سەربازيی هاوپەیمانان كرد
ڕۆژى سێشممه ۱٤ــی ئایاری ٢٠٢٤، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری كاروبارى پێشمهرگه، پێشوازی لە جەنەڕاڵ ئیکەر، بەرپرسی باڵای ڕاوێژکارانی سەربازيی هاوپەیمانان و جەنەڕاڵ (هام)ــى جێگرهوهى كرد.
لە دیدارێکدا کە ڕاوێژکارانی سەربازی و بەڕێوەبەری میلاکاتی وەزارەت ئامادەی بوون، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: نیگەرانین كه جەنەڕاڵ ئیکەر، بەرپرسی ڕاوێژکارانی باڵای سەربازيی هاوپەیمانان لە عێراق، کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە عێراق ڕادەگەیهنێت. گوتیشی: ناوبراو دۆست و هاوکارێکی بەنرخی وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەی چاکسازی بوو.
هەر لەو دیدارەدا، گفتوگۆی چڕ لەسەر بابەتی هەمەلایەنەی پەیوەست بە پرۆسەی چاکسازيی پێشمەرگە و گرنگيی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق كرا.
لە کۆتایيی دیدارەکەدا، وەزیری پێشمەرگە بەخێرهاتنی جەنەڕاڵ (هام) ـی کرد، کە بڕیارە لە ئایندەییەکی نزیکدا وەک جێگرەوەی جەنەڕاڵ ئیکەر دەست بەکار بێت. هاوکات پشتیوانی و پشتگیريی وەزارەتیشی لە ئەرکی داهاتووی بۆ دووپات کردەوە.
ڕاوێژکارانی باڵای سەربازيی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتيی ئەمهریکا، پاڵپشت و هاوکاری گەورەی پێشخستنی پرۆسەی چاکسازيی وەزارەتی پێشمەرگەن، لە تێپەڕاندنی ئەو کێشە و گرفتانەی دێنە بەردەم پرۆسەکە.