٧٥٪ ی هێزەکانی پێشمەرگە کارتی بانکیی "هەژماری من"ـیـان وەرگرتووەتەوە
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له کارەکانیدا لە پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) پێشەنگ بووە، تا ئێستا ٧٥٪ـی پێشمه‌رگه، توانیویانە كارتی بانكیی (هه‌ژماری من) وه‌ربگرنە‌وه. پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه و ڕۆژانه كارتی زیاتر له بانكه‌كان وهردهگیرێنەوە.
لەقۆناغی دووه‌مدا و بۆ مووچەی مانگی نیسانیش، ژمارەیەک پێشمەرگە مووچەیان لەڕێگەى (هەژمارى من)ـەوە وه‌رگرتووە.
سوپاسى تيمى (هەژمارى من) لە حكومەتى هەرێمى كوردستان دەکەین، کە لە هاوكارى و هەماهەنگى دان لەگەڵمان، بۆ بەردەوامیدان و سەرکەوتنی پرۆسەکە.
لێره‌وه دڵنیایی ده‌ده‌ین كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌زووترین كات سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) ڕاده‌گەیەنێت، كه بریتییه له ته‌واوبوونی مامه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه و جێبه‌جێكردنی وه‌رگرتنی مووچه به‌ڕێگەی ئه‌لیکترۆنی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی بودجه و به‌رنامه‌كان/ژمێریاریی گشتی
٩ـی ئایاری ٢٠٢٤