Skip to the content

پشکنینی تاقیکاری بۆ دوو لیوای پیادە کرا

لە ڕۆژانی ١٢ تا ١٥ـی ئایاری ٢٠٢٤، لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتی، بە سەرپەرشتیی عەمید روکن فەرهاد محمد و ئەندامییەتی ژمارەیەک ئەفسەری پشکنەر، لە چەند بەشێکی جیاواز، پشکنینی تاقیکارییان بۆ لیواکانی ٣ و ٥ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.

شایانی باسە پێشتر هەردوو لیواکە پشکنینی فێرکارییان بۆ کرابوو، تیایدا ڕێکار و ڕێنماییی نوێیان بە تەواوی بەشەکانی لیواکان دابوو، ئەم پشکنینە تاقیکارییەش، هەڵسەنگاندنە بۆ لیواکانی پیادە، تاکوو ئاستی جێبەجێکردنی ڕێکار و ڕێنماییەکان لەلایەن بەشەکانی لیواکانەوە دیاری بکرێت.

شایانی باسە بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتی (المفتشية العامة)ـی وەزارەتی پێشمەرگە، ساڵانە پرۆسەی پشکنین، بۆ سەرجەم یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دەدات.