Skip to the content

گۆڕانكارييه‌ ئيدارييه‌كانى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامن

لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکارییە ئیدارییانەی کە لەناو دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دەدرێن، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی لیوا روکن هۆشمەند حەیدەر ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، لیوا بەشدار عبداللە، ڕاوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی، لە مەراسیمێکدا بەڕێوەبەری ڕشتەکان و بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشین ئاڵوگۆر کران.

لەو مەراسیمەدا، عمید ئەحمەد صادق ئەسعەد، وەک بەڕێوەبەری ڕشتەکان و لیوا حاجی مەلا ئەمین وەک بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە دەست بەکار بوو، لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکی ئەرکان سوپاس و پێزانینی وەزارەتی ئاراستەی بەڕێوەبەرانی نوێ کرد و داوای کرد کە دڵسۆزانە کار بکەن، لەپێناو پێشخستن و خزمەتکردنی زیاتر لە ڕاییکردنی ئیشوکارەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواستن.