Skip to the content

بەڕێوه‌بەری میرەی گشتی پێشوازی لە بەڕێوەبەری هاوکاريی ويلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا کرد

ڕۆژى ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، لیوا ڕه‌فعه‌ت عومەر عه‌زیز، بەڕێوه‌بەری میرەی گشتيی سەربازی و عه‌مید فەرمان زراری، جێگری بەڕێوه‌بەری میرە، پێشوازییان لە تۆنی کاستیلۆ، نوێنەری ئەفسەری بەڵێندەران و بەڕێوه‌بەری ڕاهێنانی هاوکاريی ئیماراتی و مێجەر جیفری کلارکسن، بەڕێوه‌بەری بەرنامەی هاوکاريی بیانی لە کونسولخانەی گشتيی ويلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەریان کرد.

ئامانجی سەردانەکە، دڵنیاکردنەوە بوو لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە بۆ بەرزکردنەوە توانا لۆجستیيەکانی پێشمەرگە و بە شێوەیەک کە هاوکارییەکان کاریگەری هەبێت لەسەر بەهێزکردنی تواناکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەڕێوه‌بەری گشتيی میرە، سوپاسی شاندی میوانی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە: ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانان لە سەرەتای جەنگی داعشەوە تا ئێستا هاوکار و هه‌ماهەنگ بوون و ڕۆڵی گرنگیان هەبووە لە تێکشکاندنی داعش و گرووپە تیرۆرستیيەکان، هەروەها هاوکارییە لۆجستیەکانیشی بە مایەی پێزانینی پێشمەرگە وەسف کرد و هیوای خواست کە هاوکارییەکان بەردەوامیان هەبێت.