Skip to the content

فەرماندەی فیرقەی دووى پیادە پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژی سێشەممە ١٩ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، لیوا ڕوکن ڕێبوار محێدین، فەرماندەی فیرقەی دووی پیادە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ جۆن فوستەر، راوێژکاری سەربازيی هێزەکانی هاوپەیمانان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، کە ئەفسەرانی بارەگای فیرقەكه‌ ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندی و هاوکارییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ فیرقەکان كرا. دواتر فەرماندەی فیرقەی دووی پیادە، لەبارەی بەرەوپێشچوونی کاروبارەکانی فیرقەكه‌، ڕوونکردنەوەیەکی پێشکەش کرد، پاشان بۆ ئاگه‌داربوونى زياتر لە کاروبارەکان، شاندی میوان گوێیان بۆ داواکارییەکان گرت و باسیان لە کەموکوڕی و پێداویستیيەکان کرد.