Skip to the content

لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک کۆتایی بە خولێکی مەشق و ڕاهێنان هات

ڕۆژى سێشه‌ممه‌ ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک و بە سەرپەرشتيی تیمی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، کۆتایی بە خولێکی مەشق و ڕاهێنان لەبارەی چەکی قەناس هات.
خولەکە، ماوەی سێ هەفتە بەردەوام بوو، ژمارەیەک پێشمەرگەی لیوای حه‌وت و لیوای ١٥ی پیادە بەشداربوون، لە کۆتاییدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووانی خولەکە.