لە لیوای دوازدەی پیادە کۆتایی بە خولێکی گەیاندن هات
ڕۆژی شەممە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، لە بارەگای لیوای دوازدەی پیادە، کۆتایی بە خولێکی گەیاندن بۆ ئامێرە بێتەلەکانی پەیوەندیکردنی جێگیر و گەڕۆک هات.
خولەکە ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام بوو، کە ژمارەیەک پێشمەرگەی سەر بە بەشی گەیاندنی لیواکە بەشداربوون، لەلایەن ئەفسەران و کارمەندانی بەشی گەیاندنی لیواکەوە بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی وانەکان دەگوترانەوە.