ڕاگه‌يه‌ندراوێك لە وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگەوە
ئەمڕۆ يه‌كشه‌ممه ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، لە سنووری خورماتوو، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی فەرماندەی فەوجی سێی لیوای يهكی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق تەقیيەوە، لە ئەنجامدا عقید روکن سامان سابر سلێمان، فەرماندەی فەوج و عقید محمد ڕەزا که‌ریم، ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی نۆی سوپای عێراق و ن.ض شه‌ریف ئه‌حمه‌د محه‌مه‌دئه‌مین، شەهید بوون و سێ سەربازیش بریندار بوون.
ڕووداوەکە، لە ئەنجامی کێوماڵکردنی ناوچەیەکی بەرفراوانی ئاسایشی هاوبەش بووە.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسەو سەرخۆشی لە خۆمان و کەسوکار و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانیان دەکەین، لە یەزدانی مەزن داواکارین سەبر و ئارامی بە هه‌موو لايه‌ك ببەخشێت.
وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە
١٧ی تشرینی دووەمى ٢٠٢٤