ڕاگهيهندراوێك لە وەزیری كاروبارى پێشمەرگەوە
بە داخ و خەمێکی زۆرەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی دووزخورماتوو لە کاتی کێوماڵکردنی مۆڵگەکانی تیرۆریستاندا، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازيی فەوجی سێى لیوای يهكی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا تەقییەوە. کە بە داخەوە عقید روکن سامان سابر سلێمان، فەرماندەی فەوجی سێ و عقید ئەندازیار محهمهد ڕەزا کهریم، ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی نۆی سوپای عێراق و ن.ظ شهریف ئهحمهد محهمهد، لەو ڕووداوە تیرۆریستیيەدا شەهید بوون.
پرسە و سەرەخۆشيی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزیان و هاوڕێ و هاوسەنگەرانیان دەکەین. لە پەروەردگاری میهرەبان داواکارین، گیانیان بە میهرەبانی و بەزەیيی خۆی شاد بکات و سەبووری و دڵارامیش ببەخشێت بە خانەوادە و هاوسەنگەران و ئێمە و هەموو کوردستانیان. هەروەها هیوای زووچاکبوونەوە بۆ بریندارانیش دەخوازین.
خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە هێزی پێشمهرگه له ئامادهباشيی تەواودایە بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان و لەناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان.
جموجۆڵ و مەترسییەکانی گرووپی تیرۆریستيی داعش و تاریکپەرستان هێشتا کۆتاییان نەهاتووە، بە تایبەت لەو ناوچانەی کە بۆشایيی ئەمنین لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا.
هێزی پێشمەرگەی کوردستان گیانفیدایانە ساز و ئامادەیە بۆ تێکشکاندنی تیرۆریستان و لە کێوماڵکردنی ئەو ناوچانە بە هاوکاريی سوپای عێراق بەردەوام دەبێت.
شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری كاروبارى پێشمەرگه
١٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤