Skip to the content

بەڕێوه‌بەری چاکسازيی وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ لەگەڵ شاندێکی هاوپەیمانان کۆبووەوە

ڕۆژى سێشه‌ممه‌ ۲٦ی تشرینی دووەمی ۲٠۲٤، لیوای ئەندازیار نەبەز صلاح صدیق، بەڕێوەبەری چاکسازيی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، پێشوازی لە نوێنەری هێزەکانی هۆڵەندا و ئەستۆنیا لە نێو فەرماندەیيی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبونەوەكه‌دا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ دامەزراندنی فەرماندەیيی دەڤەرەکان و ڕێکارەکانی پەیوەست بە ڕێکخستنی هێزەکانی حه‌فتا و هه‌شتا، لە چوارچێوەی ئەو فەرماندەییانەدا کرا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، بەڕێوەبەری چاکسازی دوایین بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی چاکسازى خستەڕوو. لەمبارەیەوە تاووتوێی بارودۆخی پرۆژەکانی چاکسازی و چۆنیيەتی پاڵپشتیکردنی پرۆسەکە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە کرا، پاشان هەردوولا دووپاتیان لە پێویستيی ڕۆڵ و هاوکاريی هێزەکانی هاوپەیمانان لە بواری ڕاوێژکاریدا كرده‌وه‌، بە مەبەستی سەرخستنی پرۆسەکە و بەردەوامیدان بە هەماهەنگی و بەدواداچوون بۆ پرۆژەکانی چاکسازی.