Skip to the content

بەڕێوەبەری ڕشتەکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد

ڕۆژی دووشەممە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، عمید ئەحمەد صادق، بەڕێوەبەری ڕشتەکان، لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی، پێشوازی لە شاندێکی خاچی سووری نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی جۆنی ئۆمسۆن، بەڕێوەبەری هەرێمیی خاچی سوور لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و ئەندامیەتی محەمەد زۆراب ڕۆستەم، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پیسبوونی کەشوهەوا، لوقمان ڕەشید حەمید، ڕاوێژکاری هێزە سەربازی و دەزگا ئەمنییەکانی خاچی سوور کرد.
لەو سەردانەدا، کە بەرپرسی بەشی کیمیاوی و بەشی هەندەسەی سەربازی ئامادەی بوون، فراوانکردن و پتەوکردنی هەماهەنگیی خاچی سوور و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە خرایە بەرباس بۆ هاوکاریکردنی وەزارەت لە پاراستنی سڤیل و کەلوپەلی خۆپاراسن لە پیسبوونی کەشوهەوا.