تاووتوێی پلان و هەنگاوەکانی داهاتووی پرۆسەی ڕیفۆرمی وەزارەتى كاروبارى پێشمهرگه کرا
ڕۆژى چوارشهممه ٦ی تشرینی دووەمی ۲٠۲٤، لیوای ئەندازیار نەبەز صلاح صدیق، بەڕێوەبەری چاکسازی، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ یان، ڕاوێژکاری سەربازيی وڵاتی هۆڵەندا لە وەزارەت و کۆڵۆنێڵ میشێل ساکوا، ڕاوێژکاری سەربازيی وڵاتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا، بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازی، دۆسیەی بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ڕیفۆرمی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگەی خستە بەرباس و دیراسەیەکی تێروتەسەلی بەشەکانی چاکسازی لەبارەی پلان و هەنگاوەکانی داهاتوویان و بەرنامەی چاکسازی گفتوگۆیان لەبارەوه کرا، لەلایەن خۆیانەوە هەردوو وڵات کە بە نوێنەرایەتيی گرووپی سەربازيی فرەنەتەوەیيی هاوپەیمانان ناسراو بە (MNAG) ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون، ئامادەکاری و پلان و هەنگاوەکانی بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازییان بەرز نرخاند و پێویستيی پێشکەشکردنی ئەو دیراسانەی چاکسازی بە گرنگ لە قەڵەم درا، بۆ ئەوەی وڵاتانی دیکەی هاوپەیمان پاڵپشتی و هاوکاريی زیاتری پرۆسەی ڕیفۆرمی وەزارەت بکەن.