جێگری سەرۆکی ئەرکانى وهزارهتى كاروبارى پێشمهرگه پێشوازی لە شاندێکی کونسولخانەی ئەمهریکا کرد
ڕۆژى پێنجشهممه ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، لیوا روکن هۆشمەند حهیدەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرەی وەزارەرتی كاروبارى پێشمەرگە، پێشوازی لە شاندێکی کونسولخانەی ئەمهریکا و نوسینگەی هاریکاريی ئاسایش بۆ کاروباری باکوور و گرووپی ڕاوێژکاری مین لە هەرێمی کوردستان كرد.
لە دیدارێکدا کە بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان، جێگری بەڕێوەبەرایەتيی میرەی گشتیی سەربازيی وەزارەت ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرا، ههروهها جەختیان لە بەردەواميی هاوکاریيەکان کردەوە، دواتر باس لە کێڵگەمینەکانی هەرێمی کوردستان و مەترسییەکانی ئەو کێڵگەمینانە کرا، کە لە هەرێمی کوردستاندا ماون.