Skip to the content

خولێكى مه‌شق و ڕاهێنان له‌سه‌ر چه‌كه‌قورسه‌كان له‌ فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی یەک کۆتايى هات

ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی تشرينى دووه‌مى ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی عه‌بدولخالق بابیری بریکاری وەزارەتى كاروبارى پێشمه‌رگه‌، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکان، فەریق سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی یەک، لیوا روکن هۆشمەند حه‌یدەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە و تیمێکی ڕاوێژکارانی سەربازيی هاوپەیمانان لە هەرێم و ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگه، ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی خولی شەشەمی بنەڕەتيی تۆپخانە، بۆ ئەفسەرانی فەرماندەیی بەڕێوەچوو.
لەو ڕێوڕەسمەدا، ئامادەبووان لەنزیکەوە بینەری نمایشی تەقاندنی چەکەقورسەکان بوون، کە لەلایەن ئەفسەرانی بەشداربووی خولەکە نمایش کران و لەم خولەدا، ژمارەیەک ئەفسەری پێشکەوتووی هێزەکانی پشتیوانيی یەک، لە ژێر سەرپەرشتيی تیمی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی هاوپەیمانان، بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانی چڕیان لەبارەی ئەو چەکانە ئەنجام دا. بەمەش دەتوانن لە یەکەکانی خۆیان باشتر و تۆکمەتر خزمەت بکەن.