سەرۆکی ئەرکانى وهزارهتى كاروبارى پێشمهرگه پێشوازی لە بەرپرسی نوسینگەی هاریکاريی ئاسایش کرد
ڕۆژى چوارشهممه ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ گیڤن رایس، بەرپرسی نووسینگەی هاریکاريی ئاسایش، لە کونسولخانەی گشتيی ئەمهریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا، کە ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتيی وەزارەت ئامادەی بوون، سەرۆکی ئەرکان باسی لە بارودۆخی هەنووکەیيی پێشمەرگە کرد و پەیوەست بە پرسی چاکسازی، سەرۆکی ئەرکان ئاماژەی بەوە دا؛ چاکسازی بەردەوامە و ڕژدین لە سەرخستنی پرۆسەکە و لەم ڕووەشەوە پێویستمان بە ههماهەنگی و هاوکاريی زیاتری دۆستەکانمان لە هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی هەیە.
لە کۆتایيی ئەو دیدارەدا هەردوولا کۆک بوون لەسەر گرنگیدانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی ئەمهریکا و هێزی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان.
کۆڵۆنێڵ گیڤن رایس دڵخۆشيی خۆی لهبارهى بەرەوپێشچوونی پرۆسەی چاکسازی دەربڕی و بەردەوامی پاڵپشتيی لۆجستی بۆ هێزی پێشمەرگە و هاوکاری و هەماهەنگيی زیاتری وڵاتەکەی بۆ وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە دووپات کردەوە.