Skip to the content

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی هاریکاریی ئاسایش کرد

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ گیڤن رایس، بەرپرسی نووسینگەی هاریکاریی ئاسایش لە کونسولخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان و تیمێکی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا، باس لە هەنگاوەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لەبارەی پرۆسەی چاکسازی و جێبەجێکردنی بەرنامە و بڕگەکانی کرا، هەروەها تیشک خرایە سەر بەرنامە و پلانی وەزارەت بۆ قۆناغی ئێستای هێزی پێشمەرگە و هەردوولا دووپاتیان لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان کردەوە.
باشترکردنی ئاسایشی ناوچەکە و پلانی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ پاڵپشتیکردنی هێزی پێشمەرگە و بارودۆخی هەنووکەییی پێشمەرگە و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکارانی سەربازیی ئەمەریکا، تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوون و هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان و کارکردن بۆ پێشخستنیان.