فەرماندەی فەرماندەییی هێزەکانی پشتیوانیی یەک پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد
ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، فەریق سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەییی هێزەکانی پشتیوانیی یەک، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ برەند ستێتر، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا، گفتوگۆ لەبارەی هاوکارییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و پەیوەندی نێوان هەردوولا کرا، بۆ ئەمەش فەرماندەی فەرماندەییی هێزەکانی پشتیوانیی یەک هاوکاری و پاڵپشتییەکانی هاوپەیمانانی بۆ پێشمەرگە بەرز نرخاند و هیوای خواست بەردەوام بن.
لای خۆیەوە کۆڵۆنێڵ برەند ستێتر، دڵخۆشیی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پەیوەندی و هەماهەنگییەی لە نێوان هەردوولادا هەیە، هەروەها بەردەوامی هاوکاری و پاڵپشتیی هێزەکانی هاوپەیمانانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دووپات کردەوە.