له ليواى شه‌شى پياده كۆتايى به خولێكى گه‌ياندن هات
ڕۆژى پێنجشه‌ممه ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، لە لیوای شه‌شی پیادە، خولێکی گەیاندن کۆتایی هات، كه بۆ ژماره‌يه‌ك پێشمه‌رگه‌ى باره‌گاى ليوا و فه‌وجه‌كانى ليواى شه‌شى پياده كرابووه‌وه.
شايانى باسه خوله‌كه ماوەی چوار ڕۆژی خایاند و به‌شداربووان بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی وانەیان لەبارەی ئامێرە بێتەلەکانی پەیوەنديی سەربازی وەرگرت و لە کۆتاییشدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان.