لیژنەیەکی جموجۆڵی سەربازی سەردانی لیوای يازدهی پیادەی کرد
ڕۆژى پێنجشهممه ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، لیژنەیەکی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی جموجۆڵی سەربازیی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، بارەگای لیوا و فەوجەکانی سەر بە لیوای يازدهی پیادەی بەسەرکردەوە.
لیژنەکەی بەڕێوەبەراتيی جموجۆڵی سەربازی، دوای سەردانی بارەگای فەوجەکان و سەنگەرەکانی سەر بە لیوای يازدهی پیادە، بە مەبەستی ئاگهداربوون لە جێبەجێکردنی ئەرکە سەربازییەکانی لیواکە و داواکاری و پێداویستیيەکانیان، لەگەڵ فەرماندە و ئەفسەران کۆبووەوە.