لە بنکەکانی مەشقی پیادە مەشق و ڕاهێنانەکانى پێشمهرگه بەردەوامن
ڕۆژى چوارشهممه ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک و بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی، خولی بنەڕەتيی بژێوی (إعاشة) ژمارە ٤، کۆتایی هات.
لە هەردوو خولەکەدا، ٢٥ پێشمەرگەی یەکە جیاوازەکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە بەشدار بوون و بۆ ماوەی چوار هەفتە مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجام دا، لە کۆتایيی خولەکەدا بەشداربووان تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا و بڕوانامەیان پێ بەخشرا.