لە فێرگەی مەشقی پڵنگەکانی زێرەڤانی کۆتایی بە خولێکی پزیشکی هات
لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەی مەشقی بەڕێوەبەرایەتيی مەشقی سەربازی، ڕۆژى پێنجشهممه ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، لە فێرگەی مەشقی پڵنگەکانی زێرەڤانی، کۆتایی بە خولێکی پزیشکی هات، كه بۆ ٢٥ پێشمهرگهى ليواى دهى پياده كرابووهوه.
شايانى باسه خولهكه بۆ ماوەی دوو هەفتە بهردهوام بوو و بهشداربووان بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی فێرى چۆنیيەتی ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی و كۆمهڵێك بابهتى ديكهى تەندروستی کران، وانەکانی ئەم خولە لەلایەن تیمی ڕاهێنەرانی ئیتاڵیايى دەگوترانەوە. لە کۆتایيشدا، بهشداربووانى خولهكه بڕوانامەی دەرچوونيان پێ بەخشرا.