لە میرەی گشتیی سەربازی کۆتایی بە چەند خولێکی مەشق و ڕاهێنان هات
ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی عەمید فەرمان زراری، جێگری بەڕێوەبەری میرەی گشتیی سەربازی، کۆڵۆنێڵ گاڤن رایس، بەرپرسی نوسینگەی هاریکاریی ئاسایش لە کونسولخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر و بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەمینتۆم، کۆتایی بە چەند خولێکی جیاواز هات، کە بۆ پێشمەرگەکانی فەرماندەییی هێزەکانی پشتیوانیی یەک و دوو، کرابوونەوە.
لە خولەکاندا ٣٣ پێشمەرگەی فەرماندەییی هێزەکانی پشتیوانیی یەک و دوو بەشداربوون بۆ ماوەیەک مەشق و ڕاهێنانیان لە بوارە جیاوازەکاندا ئەنجام دا.