مەراسیمێک بۆ پلەبەرزکردنەوەی فهرماندهى گشتيى هێزهكانى هاوپهيمانان له ههرێمى كوردستان ڕێکخرا
ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، به ئامادهبوونى شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە و جەنەڕال هام، فەرماندەی گشتيی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و ئەفسەرانی پلەباڵا، مەراسیمێک لە دیوانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە بۆ کۆڵۆنێل براندسێتەر،فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی پلەبەرزکردنەوەی ڕێکخرا. لهو مهراسيمهدا فەرماندەی گشتيی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، پلەبەرزکردنەوەی کۆڵۆنێڵ براندسێتەرى ڕاگهياند و پهيامێكى ئاراستهى فهرماندهى گشتيى هێزهكانى هاوپهيمانان له ههرێمى كوردستان كرد و گوتى: هیوادارام ئەم پلەبەرزکردنەوەیەت ببێته پاڵنەرێکی گرنگ بۆ سەرکەوتن لە کاروبارەکانتدا لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەو ئەرکەی پێت سپێردراوە و هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم.
لە بەشێکی ديكهى مەراسیمەکەدا، کۆڵۆنێڵ براندسێتەر، فهرماندهى گشتيى هێزهكانى هاوپهيمانان له ههرێمى كوردستان دڵخۆشيی خۆی دهربڕى و گوتی: ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرنگە لە ژیانی مندا کە توانیومە بگەمه ئهو پلەیە و هەوڵدەدەم لەم ڕێگەیەوە زیاتر خزمەت بگەیهنم و ئەرک و ڕۆڵی خۆم لە هەرێمی کوردستان جیبەجێ بکەم و بتوانم لە پرۆسەی چاکسازی و یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەدا هاوکارتان بم.