Skip to the content

کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە بارەی هەماهەنگیی هاوبەش بەڕێوەچوو

ڕۆژی سێشەممە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتی و کۆڵۆنێڵ راب براندستێتەر، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەبارەی هەماهەنگی و هاوکاریی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

لەو کۆبوونەوەیەدا، تیشک خرایە سەر بەردەوامیی پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، هاوکات پشتگیریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و هەماهەنگییان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ یەکخستنەوەی هێزەکان بە پێویست زانرا.

لە کۆتاییی ئەو کۆبوونەوەیەدا، ستافی باڵای وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سوپاسی تیمی سەربازی و ڕاوێژکاریی هێزەکانی هاوپەیمانانیان کرد و ئاماژەیان بە ڕۆڵی گرنگی تیمە سەربازییەکان لە هەرێمی کوردستان کرد، لە بەردەوامیدان بە پێشخستنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگیی زیاتر لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.